بابه‌ت: خه ون نامه ى كوردى به شي (1)
خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{وهو الذی یتوفاکم باللیل }}سوره‌تی الا‌نعام”60″لێره‌دا بۆماندهردهکهوێ که نووستن جۆرێکه له جۆره‌کانی مردن ، هه‌روه‌ها زانایان ئه‌لێن که ژووری نووستن تاریك و بێ ده‌نگ ده‌بێ و پله‌ی گه‌رمایی گیانی ئاده‌میزاد و ژووره‌که یه ك سان ده‌بێت و چاو دهنوقێ
ده‌ماره‌کانی له‌ش شل ده‌بێته‌وه‌و مێشك هێمن ده‌بێت وحاله‌تی نووستن رووده‌دات و له هه مان کاتیش دا هه‌ستی بزوێنی ده‌ره‌وه په‌کی ده‌که‌وێ وته‌نها هه‌ستی شاراوه‌ی ناوه‌وه ده‌ست به‌کار ده‌بێ وخه‌و ده‌بینێ ” خه‌و بینین جۆراو جۆره وه‌ك خه‌وی سه‌رپێچی و نائاسایی لێره‌دا مرۆڤ خه‌و ده‌بینێ و خه‌وه‌که‌ی به پێچه‌وانه‌ی کاری رۆژانه‌ی ژیانی ده‌بێت هه‌روه‌ها خه‌وی به دیهاتنی نیاز و مه‌به‌ست وه‌ك بلێ ی له ژیانی ئاسایی دا ناتوانێ کارێك ئه‌نجام بدات یان جۆره خواردنێکی تایبه‌تی بخوات به‌ڵام له خه‌ودا ئه‌توانێ کاره‌که‌ش ئه‌نجام بده‌ات و خواردنه‌که‌ش بخوات جۆرێکی دیکه ی خه‌و هه یه خه‌وی هه‌ستیاری یه یه‌کێ ئه‌گه‌ر لێفه‌که‌ی بخاته سه ر ده می له خه ودا وا ئه زانێ كه دوژمنه كه ی ئه ی خنكێنێ
هه‌روه‌ها خه‌وی که‌سانی ئیمان داریش هه یه ئه‌م جۆره خه‌وه مه‌به‌ستی ڕون و ئاشکرایه و خه‌وی خه‌یاڵ و خه‌وی ڕاسته‌قینه‌ش هه‌یه.
شی کردنه‌وه‌ێ ئه‌م هه‌موو جۆره خه‌وه به پێ ی ئاین و ته‌مه‌ن ده‌گۆڕدرێ و هه‌روه‌ها ده‌بێ بزاندرێ ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه پیاوه یان ئافره‌ته گه‌نجه یان مندال چونکه کردنه‌وه‌ی کۆدی خه‌و پێویستی به‌م زانیاریانه هه‌یه ئه‌مه کورته باسێك بوو ده‌رباره‌ی نووستن و خه‌و بینین . ئێستاش چه‌ند ووشه‌یکتان بۆ شی ئه‌که‌مه‌وه له‌وانه‌ی که‌زۆر دێته خه‌وتان و شی کردنه‌وه‌که‌ش به گشتی ده‌بێت .
(1) : باوك :: ئه‌و که‌سه‌ی باوکی له خه‌ودا ببینێ ئه‌گه‌ر هه‌ژارو ده ست كورت بێت رزق و پاره یه كی زۆری بۆ دێت و ده وڵه مه ند ئه بێت……………..
(2) : شێر ::ده‌سه‌لات دارێکی زالم و زۆرداره و ترسناکه له‌وانه‌شه مردن بێت چونکه درنده‌یه ئه‌گه‌ر نه‌خۆش له خه‌ودا شێر بیبینێ چاك ئه‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر یه كێك له خه ودا شێر ببینێ و لێ ی نه ترسێ به‌سه‌ر دوژمنه‌که‌ی دا زاڵ ئه‌بیت ئه‌گه‌ر شێرێك بچێته مالێك و ئه‌و ماله نه‌خۆشی تیا بێت ئه‌و نه‌خۆشه ئه‌مرێ .
(3) : له سێداره دان ::رزگار بوونه له‌ژێر ده‌ستی وله‌زیندان ئه‌وه‌ی قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه له‌وانه‌یه پاره‌یه‌کی زۆریشی ده‌ست که‌وێت هه‌روه‌ها نه‌خۆش چاك ئه‌بێته‌وه له وانه‌شه هه‌ڵگه‌رانه‌وه بێت له ئاین ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌وا سه‌ری بپه‌ڕێندرێ باوك و دایکی ئه‌مرن .
(4) : نوێژكردن :: ته‌واو بوون و پته و بوونی په‌یمانه و هه روه ها به‌دی هاتنی خواست و مه‌به‌سته ، ئه‌و كه سه ی له‌سه‌ر ده‌رگا یان له‌سه‌ر جێی نووستن نوێژ بکات ئه‌مرێ ، به‌لام به گشتی نوێژ كردن له خه ودا ڕزگار بوونه له به ندیخانه و به ده ست هێنانی ڕزق و پاره یه .
(5): سێ‌و :: سێ‌و له خه‌ودا به مانای مندال دێت ، هه‌روه‌ها بۆ سوڵتان و پاشا ماڵ و موڵکه بۆ تاجر بازرگانی وتجارهته بۆ جوتیاریش به‌رو بومی زه‌وی كشتوكاڵی یه ، سیوی شیرین ڕزقێكی حه ڵاڵه و سێوی ترش حه رامه ، سێ‌و وه رگرتن له سوڵتان یان پاشا زۆر باشه ئه و كه سه ی له مزگه وت سێوێك بۆن كات ئه وه كچكی خانه دانی ده ست ئه كه وێت و ئه ی خوازێ

بەڵام پێویستە لە کۆتایی هەموو بابەتەکان ئاماژە بە سەرچاوە بدرێت ئەگەر بابەتەکە کۆپیکراو بێت.