بابهت: خه ونامه ی کوردی باوكى ره نج نووسيويه تى و لەلایەن تاڤگە ئامادە کراوە.
خەونامە، خەونامەی كوردی، خه ونامه ي كوردي ، شيكردنه وه ی خه ون ، شیکردنەوەی خەونەکان
سلاو هاورێیان ئە گەر خەوە کەت لێرە شیکردنەوەی نە بو لە رێگای ئەم *ئمێلەوە *پە یامی خۆت بنێرە *نۆ *باوکی *رەج*
[email protected] باوکی رەج **
خه ونامه ی کوردی باوكى ره نج نووسيويه تى و له لایه ن تاڤگه وه ئاماده کراوه بەشی 1
به شی یه که م
خوای گەورە لە قوڕئانی پیرۆزدا ئەفەرموێ {{وهو الذی یتوفاکم باللیل }}سورەتی الانعام"60"لێرەدا بۆمان دەردەکەوێ کە نووستن جۆرێکە لە جۆرەکانی مردن ، هەروەها زانایان ئەلێن کە ژووری نووستن تاریك و بێ دەنگ دەبێ و پلەی گەرمایی گیانی ئادەمیزاد و ژوورەکە یە ك سان دەبێت و چاو دەنوقێ
دەمارەکانی لەش شل دەبێتەوەو مێشك هێمن دەبێت وحالەتی نووستن روودەدات و لە هە مان کاتیش دا هەستی بزوێنی دەرەوە پەکی دەکەوێ وتەنها هەستی شاراوەی ناوەوە دەست بەکار دەبێ وخەو دەبینێ " خەو بینین جۆراو جۆرە وەك خەوی سەرپێچی و نائاسایی لێرەدا مرۆڤ خەو دەبینێ و خەوەکەی بە پێچەوانەی کاری رۆژانەی ژیانی دەبێت هەروەها خەوی بە دیهاتنی نیاز و مەبەست وەك بلێ ی لە ژیانی ئاسایی دا ناتوانێ کارێك ئەنجام بدات یان جۆرە خواردنێکی تایبەتی بخوات بەڵام لە خەودا ئەتوانێ کارەکەش ئەنجام بدەات و خواردنەکەش بخوات جۆرێکی دیکە ی خەو هه یه خەوی هەستیاری یە یەکێ ئەگەر لێفەکەی بخاته سه ر ده می له خه ودا وا ئه زانێ كه دوژمنه كه ی ئه ی خنكێنێ
هەروەها خەوی کەسانی ئیمان داریش هه یه ئەم جۆرە خەوە مەبەستی ڕون و ئاشکرایە و خەوی خەیاڵ و خەوی ڕاستەقینەش هەیە.
شی کردنەوەێ ئەم هەموو جۆرە خەوە بە پێ ی ئاین و تەمەن دەگۆڕدرێ و هەروەها دەبێ بزاندرێ ئەو کەسەی خەوەکەی بینیوە پیاوە یان ئافرەتە گەنجە یان مندال چونکە کردنەوەی کۆدی خەو پێویستی بەم زانیاریانە هەیە ئەمە کورتە باسێك بوو دەربارەی نووستن و خەو بینین . ئێستاش چەند ووشەیکتان بۆ شی ئەکەمەوە لەوانەی کەزۆر دێتە خەوتان و شی کردنەوەکەش بە گشتی دەبێت .
باوك :: ئەو کەسەی باوکی لە خەودا ببینێ ئەگەر هەژارو ده ست كورت بێت رزق و پاره یه كی زۆری بۆ دێت و ده وڵه مه ند ئه بێت
شێر ::دەسەلات دارێکی زالم و زۆردارە و ترسناکە لەوانەشە مردن بێت چونکە درندەیە ئەگەر نەخۆش لە خەودا شێر بیبینێ چاك ئەبێتەوە ئەگەر یه كێك له خه ودا شێر ببینێ و لێ ی نه ترسێ بەسەر دوژمنەکەی دا زاڵ ئەبیت ئەگەر شێرێك بچێتە مالێك و ئەو مالە نەخۆشی تیا بێت ئەو نەخۆشە ئەمرێ .
له سێداره دان ::رزگار بوونە لەژێر دەستی ولەزیندان ئەوەی قەرزار بێت قەرزەکەی ئەداتەوە لەوانەیە پارەیەکی زۆریشی دەست کەوێت هەروەها نەخۆش چاك ئەبێتەوە لە وانەشە هەڵگەرانەوە بێت لە ئاین ئەو کەسەی لە خەوا سەری بپەڕێندرێ باوك و دایکی ئەمرن .
نوێژكردن :: تەواو بوون و پته و بوونی پەیمانه و هه روه ها بەدی هاتنی خواست و مەبەستە ، ئەو كه سه ی لەسەر دەرگا یان لەسەر جێی نووستن نوێژ بکات ئەمرێ ، بەلام بە گشتی نوێژ كردن له خه ودا ڕزگار بوونه له به ندیخانه و به ده ست هێنانی ڕزق و پاره یه .
سێو :: سێو لە خەودا به مانای مندال دێت ، هەروەها بۆ سوڵتان و پاشا ماڵ و موڵکە بۆ تاجر بازرگانی وتجارەته بۆ جوتیاریش بەرو بومی زەوی كشتوكاڵی یه ، سیوی شیرین ڕزقێكی حه ڵاڵه و سێوی ترش حه رامه ، سێو وه رگرتن له سوڵتان یان پاشا زۆر باشه ئه و كه سه ی له مزگه وت سێوێك بۆن كات ئه وه كچكی خانه دانی ده ست ئه كه وێت و ئه ی خوازێ
جن و جنۆكه :: فێڵ و فێڵ بازی لە کاروباری دونیادا ، ئە گەر جنێکی زاناو تێ گەیشتو ببیندرێ ئەوە جیاوازە ، ئەوەی ببینێ بۆتە جن ئەوكه سه بە هێز دەبێت ئەوەی ببینێ جن لەنزیك مالی دا وەستاوون ئەو کەسە زیانێکی زۆری لێ دەکەوێ ، ئەوەی لە خەودا جن بچێتە ماڵی ئەوە دوژمنانی ئه چنە ماڵی و دزیش دزی لێ ئەكات، ئەو کەسەی قورئانی پیرۆز بخوێنێ بۆ جنەکان یان فێری خوێندنی قۆرئانیان بکات ئەو کەسە لە کۆمەڵگەدا شکۆدار و دەسەڵات دار وپایه به رز دەبێت ، ئەوەی جن بخوازێ ئەو كه سه هاوسەرەکەی ئافرەتێکی باش نابيت
[/size]
