یەکەمین مەکۆی ترس و خەیاڵی کوردی!
به‌خێربێن - Welcome -Willkommen - Benvinguts - Bienvenidos - Bienvenue - Hoşgeldiniz - Welkom - Välkommen - желанный
(به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان)
لێره چه‌ند پێشنیار و ته‌کنیکێک ده‌خوێنیته‌وه که ده‌بێته هۆی به‌هێزکردنی وزه‌ی مێشک
له‌م خاڵانه کامه‌یان بۆت ده‌گونجیت هه‌وڵ بده ئه‌نجامی بده و بیکه به‌کارێکی ئاسایی رۆژانه‌ی خۆت چوونکه هه‌ندێک له خاڵه‌کان پێویستیان به‌کاتێکی درێژخایه‌ن هه‌یه و پێویسه به‌باشی پراکتیکی له‌سه‌ر بکه‌یت تا ده‌گه‌یته ئه‌نجامێکی ته‌واو و سه‌رکه‌وتوو.
1- به‌هێمنی هه‌ناسه‌ی قووڵ له ڕێگای لووتته‌وه وه‌ربگره و له ده‌مت هه‌وایه‌که بێنه ده‌ره‌وه هه‌وڵ بده چه‌ند زیاتر هه‌ناسه‌که‌ت قوڵ بکه‌یت ئه‌وه‌نده باشتر گازی ئۆکسجین ده‌چێته ناو مێشک جگه‌ر خوێنت. و هه‌روه‌ها ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئیسراحه‌ت کردنی باری ده‌روونی و باشتر بیرکردنه‌وه‌ت له هه‌موو کارێکی ڕۆژانه
2-بیر بکه‌وه. بیر کردنه‌وه‌یه‌ک بکه که ئێستا ده‌توانی ئه‌نجامی بده‌یت
ته‌کنیکی بیرکردنه‌وه‌که‌ش ئه‌مه‌یه:
ته‌نها چاوه‌کانت دابخه و بیر و هزرت بخه سه‌ر هه‌ناسه وه‌رگرتن و هه‌ناسه دانه‌وه‌ت. هه‌روه‌ها ماسوولکه‌کانت خاو بکه‌وه بۆئه‌وه‌ی ببێته ئاسان کردنی کاره‌که‌ت. ئه‌گه‌ر زیهن و هۆشت چووه لایه‌کی تر هه‌وڵ بده دیسان فکر و زیهنت بخه‌وه سه‌ر هه‌ناسه وه‌رگرتن و دانه‌وه‌ت.
بیرکردنه‌وه‌یه‌کی 10-11 خووله‌کی به‌م شێوه‌یه واده‌کات که زیهن و مێشکت ساف و خاو بێت.
ئه‌م ته‌کنیکه مێشک ئاماده ده‌کات بۆ زۆر شت به‌تایبه‌تی کارێک که پێویستی به به‌کارهێنانی هێزی مێشک هه‌بێت.
3-کاته مردووه‌کانت زیندوو بکه‌وه.
کاتێک له‌ناو ئۆتۆمبێل بۆ شوێنێک ده‌رۆیت ، کاتێک لاشوێنێک چاوه‌ڕێی شتێک ده‌که‌ی کاتێک بێ کار داده‌نیشی.. ئه‌مانه هه‌مووی کاتی مردوون. بۆیه له‌م کاتانه‌دا هه‌وڵ بده به زمانی بیانی قسه بکه وان گوێ له CD ــیه‌کی فێرکاری بگره و زۆر شتی تر هه‌یه له‌مباره‌یه‌وه سه‌توانی ئه‌نجامی بده‌یت.
4-خۆت فێری زمانی بیانی بکه، زمانێکی تر جگه له‌زمانی دایک فێرببه. چونکه به‌هۆی ئه‌م کاره مێشک زیاتر فراوان ده‌بێت و زیاتر شته‌کانی بۆ روون ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش سه‌لمێنراوه که ئه‌وانه‌ی زیاتر له‌چه‌ند زمانێک ده‌زانن هێزی به‌کارهێنانی مێشک و زیره‌کی مێشکیان زیاتره له‌وانه‌ی که‌یه‌ک زمان ده‌زانن.
5-نووسین بنووسن.. نووسین بۆ روونکردنه‌وه‌ی زیهن له‌چه‌ند لایه‌که‌وه کاریگه‌ری باشی هه‌یه.
نووسین واده‌کات که ئه‌و شته‌ی ده‌ینووسیته‌وه زووتر بچێته مێشکت هه‌روه‌ها واده‌کات که شته‌کانی ناو مێشکت نه‌خێرایی و به‌ئاسانی بێنه‌وه یادت. بۆیه نووسیتی ده‌فته‌ری رۆژانه و نووسینی چیرۆک و نوسینی تێبینی زر کایگه‌ری باشیان هه‌یه بۆ به‌هێز کردنی مێشک.
6-گوێ له مووزیکی مۆزارت ڕابگره.
سه‌لمێنراوه که ئه‌وانه‌ی گوێ له‌مۆزارت و موزیکی هێواش ڕاده‌گرن هێزی به‌کارهێنانی مێشکیان به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که گوێ له موزیکی خێرا و به‌رز ڕاده‌گرن
7-ئاگاداری کاتی خه‌وتن به.
پێویستی خه‌وتن له‌که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر جیاوازه. له پێویستی خۆت زیاتر یان که‌متر مه‌خه‌وه چوونکه زۆر خه‌وتن گرنگ نییه ، قووڵی خه‌وه‌که گرنگتره.
ئه‌و خه‌وتنه کورتانه‌ی که به‌درێژایی رۆژ ده‌خه‌ویت زۆر گرنگه و ده‌بێته هۆی حه‌سانه‌وه و شه‌حن کردنی مێشک و زیهن.
8- خۆت به‌دوور بگره له ماده‌ی شیرین،کاربۆهیدراته‌کان.
چونکه خواردنی ئه‌م مادانه به‌گشتی ده‌بێته هۆی تێکه‌ڵ کردن و مه‌شغوڵ کردنی مێشك
ئه‌گه‌ر خۆت ئاماده‌ده‌کی بۆکارێک که پێویستی ه سافی زیهن و هۆش هه‌یه، ئه‌وا ده‌بێ پێشتر خۆت به‌دوور برگی له خواردنی شه‌کری و نانی سپی و جیپسی په‌تاته.
چونکه کاتێک تۆ ئه‌م مادانه ده‌خۆی بۆ هاوسه‌نگ کردنی کاره‌کانی ناو خوێن ماده‌ی ئه‌نسۆلین پێویسته.
9-به‌خێرایی بخوێنه‌وه. کاتێک شتێک به‌خێرایی یان به پێچه‌وانه بۆ یه‌کێک ده‌خوێنیته‌وه ئه‌وا ئه‌وکه‌سه‌ی به‌رامبه‌رت زووتر بابه‌ته‌که له‌نو مێشکیدا پاشه‌که‌وت ده‌کات.
هه‌ربۆیه زاناکان ده‌ڵێن خوێندنه‌وه‌ی خێرا به‌ورزشێکی باشه بۆ مێشکی مرۆڤ.
10- وه‌رزش بکه‌ن. وه‌رزش کردن ده‌بێته هۆی ساف کردنی زیهن و هۆش.
هار کارێکی فیزیایی کاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر جه‌سته‌ت هه‌بێ ئاواش کاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر مێشکی مرۆف ده‌بێت.
بۆ تازه‌کردنه‌وه‌ی مێشک ده‌توانی هه‌ندێک غاربده‌ی و چه‌ند وه‌رزشێکی تر ئه‌نجام بده‌یت.
11-پێبکه‌نه.کاتێک پێده‌که‌نیت به‌شێکی باش له سترێس و ماندوو بوونی مێشک ئیسراحه‌ت ده‌کات و واده‌کات که مێشک کراوه بێت بۆ وه‌رگرتنی زانیاری نوێ و مێشک زیره‌کتر ده‌کات.
12- وه‌رزشی مێشک ئه‌نجام بده. به‌به‌رده‌وامی هه‌وڵ بده بیر له‌شتی نوێ بکه‌یته‌وه و هه‌ڵسه به‌ئه‌نجامدانی کاری بیرکارییانه و یاری شه‌تره‌نج بکه و یاری فیکری ئه‌نجام بده. به‌م شێوه‌یه ئه‌م جۆره کارانه ده‌بنه هۆیه‌کی گرینگ بۆ به‌کارخستنی به‌شێکی ته‌واو له حوجره‌کانی مێشک.
13- که‌م بخۆ. چونکه زۆر خواردن ده‌بێته کۆی به‌کارهێنانی وزه‌ی زۆر و به‌کارخستنی خوێنی زۆر بۆیه له‌م کاتانه‌دا مێشک که‌متر خوێن و ئۆکسجینی بۆ یه ئه‌گه‌ر که‌م بخۆیت ئه‌وا مێشکیش هۆشیارتر و به‌هێزتر ده‌بێت.
14- له هه‌ندێک خواردن به‌دوور بکه‌ون که له‌وانه‌یه زیانیان هه‌بێت بۆ مێشک، وه‌کو:
بیبسی و گوله‌به‌رۆژه و ڕۆنی مه‌ییو هه‌روه‌ها ئه‌و خواردنانه‌ی که به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر شه‌کریان تێدایه وه‌کو مه‌ره‌ببا و پاقڵاوه و چوکلێت و زۆر شتی تریش له‌م بابه‌تانه.
15- نانی به‌یانیان بخۆ. خواردنی نانی به‌یانیان گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی له‌شی مرۆڤ.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌لمێنراوه له ئه‌و منداڵانه‌ی نانی به‌یانیان ده‌خۆن زۆر سه‌رکه‌وته‌ه ترن له منداڵانه‌ی که نانی بایانیان ناخۆن.
مافی ئه‌م بابه‌ته پارێزراوه بۆ مه‌کۆی خه‌یاڵ
.:: Everything is possible, if you believe it ::. [ببوره تۆ ئه‌ندام نیت ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن لینک ببینن. کرته لێــره بکه بۆئه‌وه‌ی ببیت به ئه‌ندام.]
لێره نیه
دەست خۆش کاک خەیال
Xeyal is a Secret . . . Xeyal is a Fearful ... Xeyal is a Power ... Xeyal is an Imaginary
I love it
____________________________________
Impossible is NOTHING
لێره نیه
سووپاس بۆ هه‌موو لایه‌کتان.
.:: Everything is possible, if you believe it ::. [ببوره تۆ ئه‌ندام نیت ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن لینک ببینن. کرته لێــره بکه بۆئه‌وه‌ی ببیت به ئه‌ندام.]
لێره نیه
سووپاس بۆ ئێوه‌ش هیوادارم سوودی لێوه‌رگرن.
.:: Everything is possible, if you believe it ::. [ببوره تۆ ئه‌ندام نیت ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن لینک ببینن. کرته لێــره بکه بۆئه‌وه‌ی ببیت به ئه‌ندام.]
لێره نیه
بابه‌تێکی جوانه ده‌ست خۆش.
[ببوره تۆ ئه‌ندام نیت ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن لینک ببینن. کرته لێــره بکه بۆئه‌وه‌ی ببیت به ئه‌ندام.] [ببوره تۆ ئه‌ندام نیت ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن لینک ببینن. کرته لێــره بکه بۆئه‌وه‌ی ببیت به ئه‌ندام.] [ببوره تۆ ئه‌ندام نیت ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن لینک ببینن. کرته لێــره بکه بۆئه‌وه‌ی ببیت به ئه‌ندام.]
" TEACHING OTHERS TEACHES YOU "
لێره نیه









dast xosh kaka xeyal
......haz dakam shte zyatr bnuset

لێره نیه
zor baswda

لێره نیه
سووپاس بۆ ئێوه، کاک ئه‌حمه‌د ئه‌گه‌ر کات هه‌بێت هه‌وڵ ده‌ده‌م شتی تریش بنووسم.
.:: Everything is possible, if you believe it ::. [ببوره تۆ ئه‌ندام نیت ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن لینک ببینن. کرته لێــره بکه بۆئه‌وه‌ی ببیت به ئه‌ندام.]
لێره نیه





ده ست خوش هه ربزى .
لێره نیه
** иoţһiηg iട iиviടiвle, ҲeүaŁ iട ฟaţснiиg үoư **